zagros news agency

دادگای فیدراڵیی بڕیار لەسەر چاره‌نووسی مووچە‌ ده‌دات

دوایی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی مووچەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندراوێكی دەركرد و بڕیارەكەی بە ناڕەوا وەسف كرد.

لەم بارەیەوە، شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەم هەفتەیەدا دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هەرێمی كوردستان ده‌دات، هەروەها پێشبینیی ده‌كرێت، دادگای فیدڕاڵی بڕیار بدات ناردنی مووچە بەردەوام بێت، چونكە پێشتریش بڕیاریان لەمبارەیەوە داوە.

هەروەها شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق نایانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت له‌م كاته‌دا، بۆ ئه‌وەی‌ باسی مووچه‌ نه‌كرێت، تەنانەت ئێستا هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق كه‌وتوونه‌ته‌ بیانووگرتن و كەوتوونەتە گیانی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگرەكانی، بەهۆی ئەوەی پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه، لێیان نیگه‌ران و تووڕه‌ن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

نۆره‌ی چاوپێكه‌وتنی پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی کفری راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

ژماره‌یه‌ك کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە

سەڵاح