zagros news agency

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتی لەسنوری قەزای ڕواندوز

دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی سنوری شارەدێی وەرتی لەسنوری قەزای ڕواندوز لەشەوی ١٤ی تەموز بۆ مەبەستی داواکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی وەک ئاوو کارەبا دێنە سەرشەقام و گردبونەوە ئەنجام دەدەن دواتر بۆ مەبەستی بڵاوە پێکرنیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی ناوچەکەکە تەقەیان بەسەردا دەکرێ و دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک و بریندار بونی سێ هاوڵاتی تر.
دەستەکەمان لەنریکەوە بەدوا داچونی بۆ ڕووداوەکە کردو
دوای پەیوەندی کردن و بەدوا داچونیش بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بەڵام تا ئێستا هیچ وەلام و زانیاریەکیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاو نەکردۆتەوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاوڵاتیە دەکەین و بەداخەوەین بۆ ئەو ڕووداوە ، وە لێرەوەش ڕایدەگەیەنین نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربینن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتی و هاوڵاتیانە.
پێویستە هەرچی زووە تۆمەتبار ڕادەستی یاساو دادگا بکرێ و بە سزای خۆی بگات
وە پشتیوانی هەر داواکاری و گردبونەوەیەک دەکەین بۆ دابین کردنی مافی هاوڵاتیان کەداوای دەکەن لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان و پێویستە هەرچی زووە بەدوا داچونیش بۆ داواکاریەکانی ئەو خەڵکە بکرێ.
وەک دەستەش بەردەوام دەبین لەچاودێری کردنی ڕووداوەکەو بەدوا داچونی ئاکامەکانی .

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
١٤ی تەموزی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ تێکشکا

یاسین

لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكرێت

سەڵاح

یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

یاسین