zagros news agency

تاوانی ئەنفال دڕندایەتی دوژمنی بەرامبەر كورد گەیاندە لوتكە

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە لە تاوانی ئەنفال دا تەنیا (١٨٢) هەزار كەس قوربانی نەبوون، بەڵكو پاشماوە و كەس و كاری ئەنفالكراوانیش بەقەد ئانفالكراوان قوربانی بوون.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ٣١ی٧ی٢٠٢٥ ساڵیادی ٤٢ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكانە، تاوانی ئەنفال دڕندایەتی دوژمنی بەرامبەر كورد گەیاندە لوتكە چونكە ئەنفالكراوان بێتاوانترین مرۆڤ بوون كەچی بە دڕاندانەترین شێواز شەهیدكران.

هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە تاوانی ئەنفال دا تەنیا (١٨٢) هەزار كەس قوربانی نەبوون، بەڵكو پاشماوە و كەس و كاری ئەنفالكراوانیش بەقەد ئانفالكراوان قوربانی بوون و ئەنفالكراوی زیندوون.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ دەکات

یاسین

بە تۆمەتی دزینی پارەی خێرخوازی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت

یاسین

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح