شاره‌زایه‌ی بواری نه‌وت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان كاتی ده‌وێت، چونكه زیان به كێڵگه‌نه‌وتییه‌كان گه‌یشتووه و ده‌ڵێت: “ئێستا هه‌رێمی كوردستان نزیك بوه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا له‌رۆژانی داهاتوو نزیك ده‌بێته‌وه له 150 هه‌زار به‌میل نه‌وت”.
ڕۆژی چوارشەممە، 06ـی ئابی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە بە وەرگرتنی 80 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین و لە ڕێگەی کۆمپانیای ‘سۆمۆ’ـەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەین.”
ئەمڕۆ شەممە، 09ـی ئابی 2025، زیاتر لە 48 کاتژمێر بەسەر ئەو وادەیەی وەزیری نەوتی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دیاری کردبوو، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە نەوتێکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای ‘سۆمۆ’وە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا کرابێت.
به‌رهه‌م گه‌ردی، شاره‌زا له‌بواری نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه، بۆ زاگرۆس گوتی: “دواین پێشهاته‌كان بۆ راده‌ستكردنی نه‌وتی كوردستان به كۆمپانیای (سۆمۆ)، جارێ روونیه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان نزیك بوه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، له‌رۆژانی داهاتووش نزیك ده‌بێته‌وه له 150 هه‌زار به‌میل نه‌وت له‌رۆژێكدا، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ركێڵگه‌نه‌وتییه‌كان كه‌وتووه، به‌تایبه‌ت له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ كه پێشووتر له‌رۆژێكدا 23 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت وه‌به‌رهێنانی هه‌بوو، كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند باسی له‌وه كردووه، به‌هۆی هێرشی موشه‌كه درۆنییه‌كان، به‌شێك له زیانه‌كان (به‌رهێڵه‌كانی گواستنه‌وه و كۆگاكان، و به‌شێكیان به‌ر یه‌كه‌كانی چاره‌سه‌ری كه‌وتوون)، كه ئه‌وه واده‌كات ئاسه‌ته‌م بێت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌رێنه‌وه بۆ پێش هێرشی درۆنی كه كراوه‌ته سه‌ریان”.
گوتیشی: “كاركردن و به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه كه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی 30 بۆ 35 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له‌رۆژێكدا، دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و زیانانه، ئێستا كۆمپانیاكان خه‌ریكن ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌نه‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا بۆ پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌رهه‌م گه‌ردی، ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیاكان و حكوومه‌تی عێراق كه تائێستا كۆمپانیای (سۆمۆ) ئاماده نییه نووسراوێكی واژۆكراو بده‌نه كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان كه شایسته داراییه‌كانیان پێبدرێته‌وه و نایه‌وێت بچنه ژێرباری ئه‌و گه‌ره‌نتییه و كۆمپانییش داواكاریان خستوه‌ته‌روو به‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه كه به‌رمیلی نه‌وت به 16 دۆلار بخه‌مڵێنرێت له ده‌رهێنان و گواستنه‌وه له (یاسای بودجه‌ی عێراق، بۆ ساڵی 2023 و 2024 و 2025) ئه‌وه قازانجیش بگرێته‌وه هه‌روه‌ك له گرێبه‌سته‌كان ئاماژه‌ی پێدراوه ده‌بێت پشكیان پێبدرێت عێراق ئاماده نییه ئه‌مه‌ش بكات.
راشی گه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق له راده‌ستكردنی نه‌وتی كوردستان په‌له‌یه‌تی ئه‌مه‌ش پرسیاری دروستكردووه، ئه‌مه‌ش ترسه له شه‌رعیه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌گه‌رنا به‌و80هه‌زار به‌رمیله‌ی راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت كاریگه‌ری نییه له‌سه‌ر داهاتی عێراق و ئه‌وان زیاتر ترسیان له بابه‌ته سیاسیه كه‌یه نه‌ك بابه‌تی ته‌كنیكی.

