بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە
بە بۆنەی (۲۱) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بە کارنامە و پلانی نوێ هەنگاوی باشتر بنێن و، لەو دەڤەرە ئازیزەدا زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان بن.
ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە شانبەشانی کەناڵەکانی تری میدیای پارتیمان لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی بەرپرسانە ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێ و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی هاووڵاتییان دابێت.
هەر بەردەوام و سەرکەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی ئەیلوولی ۲۰۲٥

