ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی15.9.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی لە شێخه به‌شیر فه‌رحان، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد.
له دیداره‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمی کونسوڵی گشتی ئیمارات، باسی له سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرد، خۆشبه‌ختانه ئێستا له‌ئاستی سه‌ركرده باڵاكانی هه‌ردوو لایه و ئه‌و وڵاته بۆ هەرێمی کوردستان مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و له رۆژه سه‌خته‌كانی شه‌ری دژی تیرۆرستان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان و له بواره‌كانی مرۆیی و ته‌ندورستیدا مانگی سوری ئیماراتی، سه‌خاوه‌تی زۆریان نواندووه له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی خێرخوازی بارزانی و مانگی سوور له هه‌ولێر، هاوكات ئیمارات بووەتە دەروازەی گرنگی بازرگانی و هاوردەکردنی شمەک لە وڵاتانی جیهان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌یان و دووپاتی له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی، به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد‌و پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی له كار و چالاكییه‌كان و هاوكارییه مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد.
کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر، تاكیدی كرده‌وه، كه‌وا بەشێک لە بازرگان و وەبەر‌هێنەرانی ئیمارات، دەیانەوێت سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستان بخەنە كار‌و وەبەرهێنان بکەن، چونکە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیری ئاسایش و کارئاسانی تێدا لە له‌بارو گونجاوه .
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرایەوە، و بەردەوامی پەیوەندی ھەردوولا بە گرنگ زانرا.

