بە گوژمەی 378 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە گوندی نزاری سیدەكان جێبەجێ دەكرێت.
وهزارهتی شارهوانی ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی نزاری سیدەكان بە گوژمەی ( ٣٧٨،٧٧٠) سێ سەد و حەفتا و هەشت ملیون و حەفت سەد و حەفتا هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت.
ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەو پڕۆژەیە بۆ دانیشتوانی ئەو سنوورە زۆر گرنگە كە زیاتر لە 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
ئێستا كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 40%ی كارەكانیشی تەواو بووە كە پێكدێت له دانانی بۆڕیی پۆلی ئەسیلین و دروستكردنی خەزانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر دانیشتوانی سنوورەكە.

