zagros news agency

هەولێر … لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.10.21، لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەسەرپەرشتی هەریەك لە فەریقی یەكەم قەیس خەلەف، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی عێراق و فەریق هادی رزيج، بریكاری وەزیری ناوخۆی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕیوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوەك ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە هەریەك لە لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و لیوای یادگار ئەنوەر، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم و بەرێوەبەرانی پۆلیسی پارێزگاكانی هەولێر،دهۆك، سلێمانی، و ئەندامانی دیكەی لیژنەی باڵای ئەمنی هەردوولا و نوێنەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەولێر و بەغدا ئامادەی بوون، هەردوولا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پلانی ئەمنیان تاوتوێكرد.

پاشان، گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئەمنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاریكردنی کۆمیسیۆن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پارێزراو كرا ، هەروەها ڕۆڵی هەموو لایەنەكان لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە بەرز نرخێندرا و جەخت لە خستنەگەڕی هەموو توانیەك كرایەوە بۆ بەرێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و سەقامیگیردا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زيرى ناخۆى فيدراڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،كۆده‌بێته‌وه‌

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین