به‌رپرسی لقی ٢٣ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت و وه‌ك هه‌موو جارێك هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بێت و دڵی سه‌رۆك بارزانی خۆش ده‌كه‌ین بە به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی, به‌رپرسی لقی ٢٣ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، پارتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه ده‌بات، جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكیش گه‌واهی بۆ ئه‌و بانگه‌شه ئارامه‌ی پارتی ده‌ده‌ن، لە ڕۆژی ١١ی ١١ هه‌موومان پێكه‌وه لیستی ٢٧٥ی پارتی سه‌رده‌خه‌ین و زیاتر لە یه‌ك ملیۆن ده‌نگ تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به پاڵپشتیی خه‌ڵكی خۆڕاگر و ده‌نگده‌رانمان به‌پێی هه‌موو پێشبینییه‌كان، ده‌نگی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ره‌و هه‌ڵكشان دەڕوات و پارتی ده‌بێته حزبی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی.
به‌رپرسی لقی ٢٣ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت و وه‌ك هه‌موو جارێك هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بێت و دڵی سه‌رۆك بارزانی خۆش ده‌كه‌ین بە به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ، پارتی حزبی كرداره و دۆزی كوردی له كۆڵ هه‌ڵگرتووه و خه‌ڵك متمانه‌ی به پارتی هه‌یه، چونكه خزمه‌تگوزاریی پارتی ده‌بینێت و كرداری پارتی ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌ویشه شه‌ڕ بۆ مافه‌كانی كورد ده‌كات له به‌غدا.
هەروەها سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی ٢٣ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا له خه‌ڵكی كوردستان بە گشتی و خەڵكی مەخموور و ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی دەكەین، بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه هه‌ر ده‌نگێك كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ش یه‌ك ملیۆن ده‌نگی پارتی دروست ده‌كه‌ن، بۆیه لیستی ٢٧٥ی پارتی بووه‌ته‌وه ئومێدی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و له داهاتووش پارتی له به‌غداوه بڕیاری گرنگ ده‌دات و پارتییە بڕیار له‌سه‌ر كۆی پرسه گرنگه‌كان ده‌دات.
رێباز یونس

