ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یه‌ویست له پێكنه‌هێنانی حكوومه‌تی ده‌ستی كه‌وێت ده‌ستی نه‌كه‌وت، بۆیه ئێستا پارتی ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
ئه‌حمه‌د كانی بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه ده‌بوو حكوومه‌تی هه‌رێم پار ساڵ دروست بكرێت، به‌لایه‌نی كه‌م نه‌ده‌بوو 3 مانگ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌رێنێت، به‌لام به‌داخه‌وه لایه‌نی یه‌كێتی رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌وڵیان ده‌دا حكوومه‌ت پێكنه‌یه‌ت و له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سودی لێببینن و له‌بابه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بهێنن و وایان پێشبینی ده‌كرد ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌و هۆیه‌وه زیاتر بكات، به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه كورسییه‌كانیان كه‌می كرد.
راشی گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌م تاكتیكه له‌سه‌رئاستی تێگه‌یشتنی خۆیان بووبێت، به‌لام له ئاستی گشتی زیانیان به كوردستان گه‌یاند، و ئه‌گه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌وێته دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، زیان به‌ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه باشتره یه‌كێتی بێنه‌وه سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی دروست و نیشتیمانیانه بیربكه‌نه‌وه هه‌رچی زووه، حكوومه‌ت دروست بكرێت چونكه پارتی ده‌یه‌وێت حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست بێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رازكردنی لایه‌نه‌كان.
راشی گه‌یاند: له‌و باره‌وه پارتی ئاماده‌كاری پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ستپێده‌كات و هه‌نگاو ده‌نێت.

