له‌م پڕۆژه‌یه‌دا شاری هه‌ولێر به پشتێنه‌یه‌كی سه‌وزایی و ڕووه‌كی به پانیی دوو كیلۆمه‌تر و درێژیی 78 كیلۆمه‌تر ده‌ور ده‌درێت، نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن داری زه‌یتوون و فستقی لێ ده‌چێنرێت و ئه‌و جۆره دارانه‌ش، هه‌ڵبژێردراون كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای شاره‌كه ده‌گونجێن و توانای به‌رگه‌گرتنی وشكه‌ساڵییان هه‌یه، وه‌ك به‌ربه‌ستێكی سروشتیی ژینگه‌یی گرنگ كار ده‌كه‌ن كه هه‌وای هه‌ڵگری پیسكه‌ر و تۆز بۆ ناو شار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م هه‌شت ئامانج به‌دی ده‌هێنرێن.
كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی شار، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه و باری كه‌شوهه‌وا له ناو شار به‌هۆی پڕۆژه‌كه باشتر ده‌بێت، هه‌ڵمژینی گازه پیسكه‌ره‌كانی وه‌ك دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ئۆكسیده‌كانی نایترۆجین و لابردنی گه‌ردیله ورده‌كان، یه‌كێكی تر ده‌بێت له ئامانجه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
باشتركردنی ته‌ندروستیی گشتی و كوالێتیی ژیان و دابینكردنی ڕووبه‌ری سه‌وز بۆ چالاكییه وه‌رزشی و كاتبه‌سه‌ربردنه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه پێوه‌ندیداره‌كان به پیسبوون ده‌ره‌نجامێكی تری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن.
حكوومه‌ت ئامانجێكی تری بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه راگه‌یاندووه كه بریتییه له پاراستنی سیستمه ژینگه‌ییه‌كان، پڕۆژه‌كه به‌شداری ده‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به بیابانبوون و چه‌سپاندنی خاك و پاراستنی ڕووه‌كه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی هه‌مه‌جۆریی بایۆلۆجی.
پشتیوانیكردنی ئابووریی ناوخۆیی له رێگه‌ی دروستكردنی هه‌لی كاری به‌رده‌وام له بواره‌كانی كشتوكاڵ، چاككردنه‌وه و به‌بازاڕكردن ئامانجێكی تری پڕۆژه‌كه‌یه.
به‌پێی مه‌زه‌نده‌كان، پڕۆژه‌كه توانای هه‌یه ساڵانه له نێوان 140 هه‌زار بۆ 210 هه‌زار تۆنCO2 كه‌م بكاته‌وه. له پاڵ سووده ژینگه‌یی و كه‌شوهه‌واییه‌كان، پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری له باشتركردنی كوالێتیی هه‌وادا ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ئاو و خاك به‌هێز ده‌كات له ڕێگه‌ی گۆمی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیای ئاودێریی زیره‌كه‌وه.
پێویسته بگوترێ پڕۆژه‌كه پشتگیریی ڕاسته‌وخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌ست هێناوه و به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێبه‌جێ ده‌كرێت. جگه له حكوومه‌ت، چه‌ندان لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیی له جێبه‌جێكردنیدا به‌شدارن.
پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر له ته‌نیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دارچاندن زیاتره؛ گۆڕانكارییه‌كی ستراتیجییه به‌ره‌و شارێكی سه‌وزتر، ته‌ندروستتر و

