به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی كراوه كارێكی تیرۆرستی و ترسنۆكانه بووه”.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025یش، بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە و هەناردەی گاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ڕاگیران.
له‌م باره‌وه، هۆشیار سیوه‌یلی،به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ زاگرۆس گوتی: “بەگشتی هێرشەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و پەکخستنی کاروانی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپیدانی هەرێمە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەو لێژنەیەی پێکهاتبوو بۆ دەسنیشانکردنی سەرچاوەی هێرشەکانی مانگی تەمووز لایەنەکەی دەسنیشانکردبوو وە سەرۆک وەزیرانی عیراقیان ئاگادار کردبوو بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، بۆیە سودانی لەم دۆخە بەرپرسە. تەوقیتەکەش روون و ئاشكرایه بۆ كراوه.

