بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە و لە شەودا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان (٥ بۆ ١٠) کم لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (٨ بۆ ١٠) کیلۆمەتردا دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ئاستی دوێنێ نزیک دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە تا دوای نیوەڕۆ، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ، نمە باران بە ڕێژەی جیاجیا دەبارێت و لە دوای نیوەڕۆ تا ئێوارە بارانبارین لەو ناوچانە بەرەبەرە کۆتایی دێت. هەروەها خێرایی با بە هەمان شێوە لەسەرخۆ (٥-١٠ کم/کاتژمێر) و مەودای بینین (٨-١٠ کم) دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):
-
گەرمیان: ٢٥
-
هەولێر و چەمچەماڵ: ٢٤
-
سلێمانی، هەڵەبجە و زاخۆ: ٢٣
-
دهۆک و ئاکرێ: ٢٢
-
پیرمام: ٢٠
-
حاجی ئۆمەران: ١٤
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (بە پلەی سیلیزی):
-
گەرمیان: ٢٥
-
چەمچەماڵ: ٢٣
-
هەولێر و هەڵەبجە: ٢٢
-
سلێمانی، زاخۆ و ئاکرێ: ٢١
-
دهۆک: ٢٠
-
پیرمام: ١٩
-
حاجی ئۆمەران: ١٣

