هێزە ناوخۆییەکانی سووریا لە ڕێگەی تەلبەڕاکەوە دەگەنە قامشلۆ و ئەرکی ئاسایشی فڕۆکەخانەکە دەگرنە ئەستۆ؛ کارمەندانی مەدەنی لە شوێنەکەدا دەمێننەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامشلۆ ڕادەستی هێزە ناوخۆییەکانی حکوومەتی سووریا دەکرێت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکە لە ناوچەی تەلبەڕاکەوە دەگەنە قامشلۆ و لە فڕۆکەخانەکە جێگیر دەبن.ژمارەی ئەو هێزانە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەرکی ئاسایشی فڕۆکەخانەکە بە هاوبەشی دەگرنە ئەستۆ. لە هەمان کاتدا، ئاشکرا کرا ئەندازیاران و کارمەندانی مەدەنی فڕۆکەخانەکە لە کارەکانیان دەمێننەوە و دەخرێنە ژێر دەستی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە مەدەنیی حکوومەتی سووریا.
پێشتر مەروان عەلی، بەرپرسی ئاسایشی حسکەی سەر بە حکوومەتی سووریا، ڕایگەیاندبوو کار دەکەن فڕۆکەخانەی قامشلۆ لە زووترین کاتدا بخەنە کار و گەشتەکان دەستپێ بکەنەوە

