بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی شوباتی 2026 ، لە نووسینگەی تایبەتی خۆیدا، لەگەڵ بەڕێز “ئایدن مەعروف” وەزیری کاروباری کەمینەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە میانەى کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشى ئێستاى ناوچەکە و، کارتێکردنى لە سەر عێراق و وڵاتانى دەوروبەر تاوتوێکران، و هەروەها تاوتوێکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر وبەغدا و ،چۆنیەتى چارەسەرکردنیان لە پێناو بتەوکردنى سەقامگیرى ولێکتێگەیشتنى هاوبەش.
هەروەها هەردوولا قۆناغەکانى پێکهێنانى هەردوو حکومەتى فیدراڵ وهەرێمى کوردستان و ،ئەو کۆسپانەى دێنە بەردەم پێکهێنانیان، و هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کوسپانەدا، تاوتوێکرد.
لاى خۆیەوە، بەڕیز “ئایدن مەعروف” باسى ئامانج لە سەردانەکەى بۆ بەغدا، و ئەو کۆبوونەوەیانەى کرد، کە بڕیارە لە ماوەى مانەوەى لە پایتەختدا، لە گەڵ چەند لایەنێکى فەرمى ئەنجامى بدات.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، بەڕێز “مەعروف” ڕۆڵ و هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبەغدا ،بەرزنرخاند ،لە بەڕێوەبردنی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر ،گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان، وەزارەت و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.


