zagros news agency

پەیامێك لە یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستانەوە

شه‌وی ڕابردوو هێرشێكی درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوو، بەر خانووی هاووڵاتییه‌ك لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، كه‌ لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە نامرۆڤانەیە دەکات و، به‌ پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی خاک و تەواوی بەها مرۆییەکان ده‌زانێت.

لێرەوە داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین ئەرکی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین چیتر لە ئاست ئەم دەستدرێژییە بەردەوامانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی ڕوون و کردەیی بۆ ڕاگرتنی ئەم پەلامارانە بنوێنن.

سەری ڕێز بۆ شەهیدان داده‌نوێنین و پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزیان دەکەین.

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٧ـی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنێکی دیکە له کرێی خوێندن دەکات

یاسین

‎ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران

گوران

هەر یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ناساندنی ئێزدییەکان وەک نەتەوە دەربچێت نادەستورییە

دڵشاد