zagros news agency

بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ماددەی ١٤٠؛ ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێرەوە بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە فۆرمی کارتی ئەلیکترۆنیی ماددەی ١٤٠یان پڕکردووەتەوە و کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پڕۆسەی دابەشکردنی کارتەکان لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٣ دەستپێدەکات. بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و ڕێکخستنی کارەکان، دابەشکردنی کارتەکان بەپێی پیتی یەکەمی ناوی (سەرۆک خێزان) دەبێت لە فۆرمی خۆراکدا.

ئەو هاووڵاتیانەی ناویان بەم پیتانە دەستپێدەکات، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن:
(أ – ب – پ – ت – ث – ج – چ – ح – خ – د – ذ)

لە ئاگادارییەکەدا جەختکراوەتەوە، کە تەنها ئەو هاووڵاتیانەی ناوی سەرۆک خێزانەکانیان بەو پیتانە دەستپێدەکات سەردانیان بکەن، بەپێچەوانەوە بەهۆی قەرەباڵغییەوە کارتی هیچ هاووڵاتییەکی دیکە نادرێتەوە و پیتەکانی دیکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە خشتەی نوێ بڵاودەکرێنەوە.

مەرج و پێداویستییەکان بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکە:
١- پێویستە هاووڵاتی (فۆرمی خۆراکی ئەسڵی) پێبێت.
٢- فۆتۆکۆپی (کۆپی) فۆرمی خۆراک.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان و کاتە دیاریکراوەکان بن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی پارتی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات

سەڵاح

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی راگه‌یندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

یاسین

رێزان ئەنوەر: لیستی ١٩٠ی پارتی لیستی خزمەتکردنە بە ھەموو چین و توێژەکان

دڵشاد