zagros news agency

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر داوای لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی بینینی فێڵكردن بە ناوی ئەنجامدانی نوشتە و جادوو و دەركردنی جنۆكە و هەروەها فرۆشتنی شتەوە، زانیارییان پێ بدەن بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران بگرنە بەر.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەنجامدانی ئەم کارانەی خوارەوە دەچێتە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە:-

یەکەم: بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئایینی و ھاوشێوەکانی .

دووەم: دروستکردنی نوشتە، جادوو و دەرکردنی جنۆکە.

سێیەم:  فرۆشتنی گیادەرمان، خۆراک و خواردنەوە، گۆڵاو،ھەنگوین، ڕەشکە و شتی تر بەناوی چارەسەری پزیشکی ئایینی.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر داواشی لە ھاووڵاتییان كرد لە كاتی بینینی ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە، زانیارییان پێ بدەن وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی و بەڵگەکانیش بنێرن.

دڵنیاییشی دا بە هاووڵاتییان كە لە كاتی پەیوەندی و ناردنی زانیارییەكاندا ناوی ھەموو کەسێک پارێزراو دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما بەئاسانی شکستی بە ئۆدێنێزی هێنا

یاسین