سه‌رمایه‌دارێكی كوردستان باس له گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ توركیا و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م سه‌ردانه له‌رووی ئابوور و بازرگانییه‌وه زۆر گرنگه، چونكه ده‌روازه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێكوێرانه‌یه كه ده‌بێت بكرێنه‌وه.
هێرش خۆشناو، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ توركیا زۆر گرنگ بوو، شێوازی پێشوازیه‌كه جگه له‌وه‌ی له ئاستێكی زۆر باڵا بوو له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه توركیا به‌رێوه‌ده‌به‌ن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش هه‌یه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون، به‌تایبه‌ت له بواری كه‌رتی وزه و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كه هه‌وڵێكی زۆر هه‌بووه له‌ماوه‌ی رابردوو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئابووری و گه‌شه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا دروستبكرێت، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه وه‌چه‌رخانی گرنگ بوو له‌وه‌ی دووپاتی متمانه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیان بكرێته‌وه، به زیاتریشه‌وه، و ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م سه‌ردانه ئاستی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو لای وه‌ك باڵانس به‌هێزتر كردوه‌ته‌وه، له‌وه‌ی په‌یامی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ئه‌وه‌یه كه پاراستنی ئاسایش و بازرگانی و ئابووری وه‌ك دووجوگرافیای هاوبه‌ش و نزیك ئه‌وله‌ویه‌ته ده‌بێت، له‌بیریشمان نه‌چێت توركیا ده‌روازه‌ی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بچێته ده‌ره‌وه و ببێته ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به ئه‌وروپاوه.
گوتیشی: “ئێستا خاڵی هاوبه‌شی توركیا و كوردستان زۆر زیاتره، به‌تایبه‌ت هاوبه‌شی كۆمپانیاكانی یه‌كتری له پێشخستنی كه‌رتی ئابووری كۆبوونه‌وه‌كه بازرگان و ه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردوولای دڵنیاكرده‌وه كه قۆناغێكی نوێ چاوه‌رانی په‌یوه‌ندیان ده‌كات له‌وه‌ی له‌مڕۆوه ده‌ست بكرێت به دانانی ستراتیژیه‌تی نوێ له په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانه‌وه و قه‌باره‌ی بازرگانییه‌وه، و ئێمه وه‌ك پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵ سودی زۆر مان له توركیا بینووه و بازاری ئێمه‌ش وه‌ك كوردستان ته‌نیا بازاری كوردستان نییه، بازاری هه‌موو عێراقه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی به‌هێزه له‌وه‌ی توركیا به چاوی ستراتیژیه‌وه سه‌یری كوردستان بكات نه‌ك تاكتیك.

