zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانيان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

لای خۆیەوە، بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا دەربڕی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کرایەوە.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆز دەکات

یاسین

پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات.

دڵشاد

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

یاسین