zagros news agency

“فارس عیسا” و ” مستەفا سەنەد” باس لە ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەن

 

ڕۆژی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026 ،بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ،سەردانی وەزارەتی پەیوەندییەکانی فیدراڵی کرد،و لەلایەن بەڕێز “مستەفا سەنەد” وەزیری پەیوەندییەکان پێشوازی لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، بەڕێز “عیسا” پیرۆزبایی لە وەزیر کرد ،بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.

لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا،و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد، بەگوێرەی بڕگەکانی دەستوور و یاسا، بەمەبەستی چەسپاندنی هاریکاری هاوبەش.

بەڕێز “عیسا” جەختی لە گرنگی لابردنی لاپەڕەی ناکۆکییەکانی ڕابردوو ، و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵی کرد، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بکات.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز “عیسا” بانگهێشتێکی فەرمی ئاراستەی وەزیری پەیوەندییەکان کرد، بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوێ کۆببێتەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەش.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر دەكات

دڵشاد

یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە چەمچەماڵ

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبۆوە

یاسین