zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە.
دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بە ناوی (عبداللە رسول احمد)، تەمەن ٥٥ ساڵ، کە پێشەی خانەنشینی پێشمەرگەیە و دانیشتووی بنەسڵاوەیە، بەهۆی تەقەکردنەوە گیانی لەدەستداوە.
دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، هێزەکانی پۆلیس توانییان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە بە ناوی (م. س. س)دەستگیربکەن.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخراوە و بەپێی (ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی) ڕاگیراوە و ڕادەستی دادگا کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

ئێران هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

لوبنان داوا لە عێراق دەکات گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ بکاتەوە

سەڵاح