zagros news agency

بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ دەکەوێتە کار

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی زاخۆ ڕایگەیاند کە سەرجەم ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ دروستببوون، بە تەواوی چارەسەر کراون.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کە کاروبارەکانی پاکژکردنەوە و تەعقیمکردنی بەشەکە کۆتاییان هاتووە و لە ئێستادا ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە نەخۆشان.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەم بەشە گرنگە بە ڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە و بکەوێتە خزمەتگوزاریی پزیشکییەوە، بەمەش بارگرانییەکی زۆر لەسەر نەخۆشانی دەڤەرەکە کەم دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کازاخستان پشتیوانی لە “ڕێڕەوی زەنگەزۆر” و پڕۆژەکەی ترەمپ دەکات لە کۆبوونەوەی پاشینیاندا

یاسین

دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی : ئەوەی ئەمڕۆ بۆ میللەتەکەمان بەدەستهاتووە بە ئاسانی نەبووە

یاسین