پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٧/٧، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە سنووری بنکەی پۆلیسی پیرزین. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، هاووڵاتییەک بە ناوی (حسین فهمی فواد) بریندار بوو، کە بەداخەوە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد و لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانیان تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە بە ناوی (م. ص. م) دەستگیر بکەن.
لەکۆتاییدا پۆلیسی هەولێر ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.

