ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی گاز لە بۆرسەکانی ئەوروپا، بە شێوەیەکی خێرا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە تێیدا هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران راگەیاند.
بەپێی داتاکانی بۆرسەی لەندەن بۆ گرێبەستە دواخراوەکان (ICE)، گرێبەستەکانی مانگی ئابی داهاتوو بەپێی پێنوێنی TTFی هۆڵەندی، بە نرخی ٥٧١ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، کە بە رێژەی ٣.٧% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
تا کاتژمێر ٩:٠٩ بە کاتی مۆسکۆ، پێنوێنەکە گەیشتە ٥٦٦.٦ دۆلار (بە رێژەی ٢.٩% بەرزبووەوە)، دواتر خێراتر هەڵکشا بۆ ٥٨٠.٥ دۆلار تا کاتژمێر ١١:٢٢ بە کاتی مۆسکۆ، بەمەش بە رێژەی ٥.٤% بەرزبوونەوەی بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو کە ٥٥٠.٦ دۆلار بوو بۆ هەر هەزار مەتر سێجا تۆمار کرد.
ئەم بازدانە گەورەیە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە روانگەی ئەوەوە “چیتر کاری پێ ناکرێت” و “گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران مانای خۆیان لەدەستداوە”، ئەمەش مەترسی لای بازاڕەکان دروست کرد لە توندبوونەوەی بارگرژییە جیۆپۆلیتیكییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە مەیانێکی سەرەکی بۆ دابینکردنی وزەی جیهانی دادەنرێت.

