zagros news agency

وەزیری دارایی؛ پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەكەین كە بۆ باشترکردنی سیستەمی بانکیی هەرێم بێت

 

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێوەبەری گشتی نوێی بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی دووپات دەکاتەوە و سەرجەم بەڕێوەبەری بانکەکانیش دڵنیادەکاتەوە هەر کەس خزمەت بە پێشکەوتنی سیستمی بانکی لە هەرێم بکات پشتیوانی تەواوی لێ دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦)  ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ، لە کۆبوونەوەیەکدا و بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەری بانکە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کەمال ڕەئوف، وەک بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بەوەکالەت کرد.

هاوکات وەزیری دارایی ڕایگەیاند؛ وەک هەمیشە پاڵپشتی کارەکانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و سەرجەم بانکەکانی دیکە دەکەن بە ئامانجی پێشخستنی سیستمی بانکیی و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە مووچەخۆران و هاووڵاتیانی دەکەن، جەختیشی کردەوە نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا بانکەکان متمانەی هاووڵاتیان سەرمایەداران و خاوەنکاران لەدەست بدەن.

هاوکات تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دروستکردن و کاراکردنی بانکی نیشتمان و لقەکانی لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکان. لەگەڵ خستنەڕووی بایەخ و گرنگی ئەو بانکە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ڕووی شەفافیەت و چاکسازی و بەرەوپێشبردنی سیستەمی دارایی و بانکیی، جەختیشیکردەوە هاوشێوەی ماوەکانی ڕابردوو بەهەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکار دەبن لە سەرپێخستنی ئەو بانکە کە پڕۆژەیەکی نیشتمانی گرنگە.
لایخۆشیەوە  کەمال ڕەئوف، ڕایگەیاند؛ لەڕابردوودا بەپشتیوانییە بەردەوامەکانی وەزیری دارایی هەرێم، توانیویانە کارەکانیان بەباشی ئەنجام بدەن و سوپاسی دووبارە پشتیوانی جەنابیانی بۆ ئەرکە نوێکەی کرد و داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەری بانکەکان کرد وەک یەک تیم پێکەوە کاربكەن بۆ خزمەتی هاووڵاتیان .

هەواڵی پەیوەندیدار

زیدان دوا بریاری خۆی دا سەبارەت بە راهێنەرایەتی یانەکان

یاسین

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

یاسین