zagros news agency

گۆڕی بە قیست لە نەجەف هەرای دروستکرد

 

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی نەجەف بە بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی فەرمی تووشی سەرسوڕمان بوون کە پێشنیاری کڕینی زەویی نێو “گۆڕستان”یان پێدەکات.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی نەجەف، ئۆفەرێکی کۆمپانیایەکی تایبەت بەسەر فەرمانبەراندا بڵاوکراوەتەوە بۆ کڕینی زەوی لە “گۆڕستانی نموونەیی”ی پارێزگاکە بە قیستی گونجاو و لە ڕێگەی بانکێکەوە، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و هەرای گەورەی لە ناوەندە فەرمی و ناوخۆیییەکاندا دروستکرد.
عەممار عەرباوی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی نەجەف ڕایگەیاند کە نووسراوەکە لە کاتی مۆڵەتدانی ئەو و لە کاتی گەشتکردنیدا بۆ دەرەوەی وڵات لە لایەن جێگرەکەیەوە (جاسم خالیدی) واژوو کراوە. جەختیشی کردەوە کە دوای دەستبەکاربوونەوەی ڕاستەوخۆ نووسراوەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەمتەرخەمان دەگرێتە بەر.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف بۆ شەفەق نیوز ئاشکرای کرد کە ئەنجومەنەکە بەدوادواچوون بۆ دۆسیەکە دەکات و بەڕێوەبەری گشتی و کادرە پێشکەوتووەکانی بانگهێشت دەکات. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە یەکەم جار نییه‌ بەڕێوەبەری پەروەردە بێئاگایی خۆی لە نووسراوەکان دەربڕێت، سەرەڕای ئەوەی بە “پێنوسی سەوز” ئیمزا دەکرێن.
گۆڕستانەکانی نەجەف، بەتایبەت “وادی سەلام”، لە گەورەترین گۆڕستانەکانی جیهانن و ساڵانە هەزاران تەرم لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە خۆدەگرن، بەم هۆیەوە کۆمپانیاکان ڕوویان لە دروستکردنی گۆڕستانی نموونەییی نوێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: 4 تیرۆریستی داعشمان لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوشت

سەڵاح