zagros news agency

تەنها لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا نزیکەی هەشت هەزار کەس ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە

 

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند پرۆسەی ناوتۆمارکردنی حاجیان بەردەوامە و تەنها لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوود نزیکەی هەشت هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە.

کاروان ستونی هەروەها گوتیشی پرۆسەی ناونووسینی حاجیان تاوەکوو رۆژی چوارشەممەی رێکەوتی 5\8\2026 کاتژمێر 12:00 شەو بەردەوام دەبێت و تاوەکوو ئێستایش پرۆسەکە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت.

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو کە دەروازەی حەج خزمەتگوزارییەکی نموونەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە ژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک یەکێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بە شێوەیەکی خۆڕایی و بە بێ بەرامبەر خراوەتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یانەی وەرزشیی دهۆك دەكات

یاسین

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: 88 هەزار و 341  گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

سەڵاح