zagros news agency

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا نێروەیی دەكات

ئەمڕۆ هەینی 2026/8/14،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەهیلا ڕەئووف، هاوسەری پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەیی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ساڵح مستەفا نێروەیی ـی کوڕیان، پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکار و دۆستانیان کرد و هیوای خواست كە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانی و بەزەییی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە  ساڵح مستەفا نێروەیی، سوپاسی سەرۆكی هەرێمی کوردستانی کرد و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی و هاوخەمیی بەڕێزیان بۆ كۆچی دواییی دایكی خوالێخۆشبوویان، دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: له‌ هه‌ولێر وەجبەیەکی دیکەی زەوی به‌سه‌ر پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت

سەڵاح

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان دوو فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پێدانى پله‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كات

یاسین

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی د.ڕێواز فایەق دەکات

یاسین