zagros news agency

قاسم عەبوودی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر

 

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە شاری هەولێر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی نووسینگەی راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی، ئەم سەردانەی قاسم عەبوودی و شاندە یاوەرەکەی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی ئەنجامدراوە.

​سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
​
چاودێران پێشبینی دەکەن لەم سەردانەدا، شاندە باڵاکەی بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، ئاسایشی سنوورەکان و چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا؛ ترس و نیگەرانی لە دانانی کامێرای نهێنی لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکاندا

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

بەڕێوەبەری ناوەندێکی ڕاپرسی لە ئێران: شەڕ بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک

یاسین