کێڤن فایگی، سەرۆکی ستۆدیۆکانی مارڤڵ لە ڕێوڕەسمی جەماوەری D23 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ناوی ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلـمی تازەی “X-Men“ی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە مانگی 5ی ساڵی 2028 لە سینەماکان نمایش بکرێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەکتەرانی بەشداربوو چوونە سەر شانۆ، لەوانەش سادی سینک و کایت کۆنۆر و کریستۆفەر ئەبۆت و ئیندی ناڤارێت و مایا بۆید و ئادەم درایڤەر.
هەروەها کۆمپانیاکە زانیاری نوێی لەبارەی فیلـمی “Frozen 3” خستەڕوو کە لە مانگی 11ی ساڵی داهاتوو دەکەوێتە ناو سندوقەکانی بەخشین و بۆکس ئۆفیس.
کریستێن بێڵ و ئیدینا مەنزێل بەرهەمێکی تازەیان پێشکەش کرد، جۆش گاد گۆرانییەکی نوێی چڕی.
دیزنی دیمەنی فیلـمی “Star Wars: Starfighter” نمایش کرد و دەستپێکردنی زنجیرەی “Vision Quest“ـی لە 14ی 10ی ئەمساڵ ڕاگەیاند.
پیتهر دۆکتهر، بەڕێوەبەری داهێنانی پیکتۆری بێکسار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، فیلـمی “Incredibles 3” لە هاوینی 2028 بڵاودەکرێتەوە، کاری دروستکردن بۆ “Coco 2” بەردەوامە و لە مانگی 11ی ساڵی 2029 پێشکەش دەکرێت.

