zagros news agency

قەتەر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

​
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەڕەسمی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد لە پیرمام، و هێرشەکەی بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار بۆ سەر سەروەریی ناوچەکە وەسف کرد.
​
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئابی 2026، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندراوێکی ڕەسمی سەبارەت بە پەلامارە درۆنییەکانی کۆتایی سەر ناوچەی پیرمام بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڕوونی هاتووە کە کردەوانە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن بووە، کە ئەمەش بەپێی هەموو پێوەرەکان بەزاندنی بەئەنقەستی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.

​قەتەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە و کەسایەتییە هەستیارەکان، پێشێلکارییەکی زەق و ڕاشکاوی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە و بە تەواوی دژ بە بنەما و ڕێسا بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
​
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، قەتەر دووپاتی کردەوە کە هەڵوێستی نەگۆڕی ڕەتکردنەوەی سەرجەم ئامرازەکانی توندوتیژی و تیرۆرە، وە داوای ڕاگرتنی ڕاستەوخۆی ئەم جۆرە پەلامارانە دەکات کە دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایش و لێدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ ئازادکردنی سێ گەنجی ڕفێنراوی کۆبانی داوای ١٠ هەزار دۆلار دەکەن

یاسین