ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئابی 2026، ئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، ئاشکرای کرد، زیاتر لە 30 واژووی پەرلەمانییان کۆکردووەتەوە بۆ داواکردنی کەمکردنەوەی رسووماتی دەرکردنی پاسپۆرتی عێراقی.
هلالي بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، پەرلەمان لە ڕێگەی ئەم واژۆیانەوە هەوڵ دەدات بڕیارێک دەرکات و سەرۆک وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی دەرکردنی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتییان ئاگادار بکاتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند “یاسای پاسپۆرت دەستنیشانی دەکات کە بڕی رسووماتی بنەڕەتی بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئاسایی و ئەلیکترۆنی 25 هەزار دینارە”، ئاماژەی بەوەش دا کە تێچووی ئێستای دەرکردنی پاسپۆرت دەگاتە 91 هەزار دینار، ئەمەش شتێکی قبوڵنەکراوە و پێچەوانەی دەقەکانی یاسای پاسپۆرتە.
هلالي ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو داواکارییەی کە واژۆی ئەندامانی پۆلێنکراوی پەرلەمانی لەسەرە، بە فەرمی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت بە مەبەستی خستنەنێو بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوو و گفتوگۆکردن لەسەری، وەک هەنگاوێک بەرەو دەرکردنی بڕیارێک بۆ دابەزاندنی نرخی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتییان.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، ڕیزبەندیی مۆنۆپۆلی پاسپۆرتی “هێنلی” بۆ ساڵی 2026 دەرکەوت، کە تیایدا لە مانگی ئابی 2026دا پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی سێیەم لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهاندا هات، بە جۆرێک کە تەنیا ڕێگە بە هەڵگرەکەی دەدات بە بێ ڤیزەی پێشوەختە یان بە ڤیزەی لە کاتی گەیشتن سەردانی 28 وڵاتی جیهان بکات.

