zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پاشای نەرویج بڵاوکردەوە

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا خەمباریی قووڵی خۆی بۆ ئەم کۆچە دواییە دەربڕیوە و نووسیویەتی: “زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی خاوەن شکۆ شا هارالدی پێنجەم، پاشای نەرویج کە وەک پاشایەکی بەڕێز و دڵسۆز بۆ زیاتر لە سێ دەەیە بە شکۆمەندی، دانایی و خاکەڕایی خزمەتی وڵاتەکەی کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هاوخەمیی خۆی بۆ گەل و بنەماڵەی شاهانەی ئەو وڵاتە دەربڕیوە و دەڵێت: “پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شاهانە و گەلی نەرویج دەکەم بۆ ئەم کۆستە گەورەیە.”

شا هارالدی پێنجەم کە یەکێک بوو لە پاشا دێرینەکانی ئەوروپا، دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە حوکمڕانی و خزمەتکردنی وڵاتەکەی، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پەیوەندییە دۆستانە و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی نەرویج دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئێران لە عێراق: پزیشکیان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

سەڵاح

سەرۆک بارزانی: گەلی كوردستان لە ڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبێت

دڵشاد

حەوت سووری لە بەغدا دەستگیر کران

سەڵاح