zagros news agency

جەستەی مرۆڤ چ جۆرە بەردێک دروست دەکات؟

لە میانەی تواناکانی جەستەی مرۆڤدا، دروستکردنی «بەرد» یەکێکە لە سەیرترین دیاردەکان. جگە لە بەردی گورچیلە و بەردی زراو کە زۆربەی خەڵک ئاشنان پێیان، جەستەی مرۆڤ توانای هەیە لە شوێنی زۆر ناخۆش و نەخەمڵێنراودا -لە ناوکەوە تا گەروو- بەرد دروست بکات، کە هۆکارەکەی بۆ ڕەقبوونی ماددە جیاوازەکانی ناو شلەکان یان کەڵەکەبوونی پاشماوەکان دەگەڕێتەوە.

بەردی گورچیلە:
نزیکەی لە ۱۰ کەسدا کەسێک لە ژیانیدا تووشی بەردی گورچیلە دەبێتەوە. ئەم بەردانە زیاتر لە کالسسیۆم و ئۆگزالات (کە لە ڕووەک و جەستەدا هەن) پێکدێن، کاتێک لە میزدا خەست دەبنەوە دەبنە بەرد.
قەبارەیان لە ۱ میلیمەترەوە تا چەند سانتیمەترێک دەبێت. هەندێک جار لە ناو مجارییەکانی کالیكسدا شێوەی شاخی ئاسک وەردەگرن.
مەترسییەکەی کاتێکە دەچێتە ناو میزەڕۆکانەوه و دەبێتە هۆی ئازارێکی توندی پشتی خوارەوە و مەترسیی هەوکردن.
بەردی کیسەی زراو:
لە کیسەی زراو یان کەناڵەکانی زراودا دروست دەبن کە کاریان هەرسکردنی چەورییە.
زیاتر لە کۆلیسترۆڵ یان ڕەنگدانەکانی زراو (پیگمێنت) پێکدێن. ئەگەر ڕێڕەوی زراو بگرن، دەبنە هۆی ئازاری سک، هەوکردن و زەردبوونی پێست و چاوەکان (زەردوویی).
بەردە کەمتر ناسراوەکانی جەستە:
بەردی لیک (Salivary Stones): غودەکانی لیک لە نزیک گوێچکە، ژێر شەویلگە و سەر زمان لیکیان لێوە دەردەچێت. ئەم بەردانە لە کالسسیۆم، مەگنیزیۆم و فۆسفات پێکدێن. ئەگەر ڕێڕەوی لیک بگرن دەبنە هۆی ئازار، ئەستووربوونی غودەکان و بۆنی ناخۆشی دەم.
بەردی ئاڵووەکان (Tonsil Stones): ئاڵووەکان (لۆزەتین) کۆمەڵێک شانەی لیمفین لە پشتی گەروو. بەهۆی بوونی کونیلە (کڕیپت) تێیاندا، پاشماوەی خۆراک و لیک تێیاندا کۆدەبێتەوە و بە تێپەڕبوونی کات ڕەق دەبن، کە دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم و هەوکردنی بەردەوام.
بەردی ناوک (Omphalolith): تەنانەت پاشماوەکانی ناو ناوک، وەک خانە مردووەکانی پێست، بە تێپەڕبوونی کات دەبنە تودەیەکی ڕەق کە بە بەردی ناوک دەناسرێت.
بەردی پیسایی (Coprolite): پیسایی لە ناو ڕیخۆڵەدا ئەوەندە ڕەق دەبێت تا وەک بەردی لێدێت.
ڕێگەکانی ڕێگری و چاره‌سه‌ر:
ڕێگری: گرنگترین هەنگاو خواردنەوەی ئاوی پێویستە بۆ ڕوونکردنەوەی میز و ئاسانکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە. هەروەها ڕاگرتنی بەهێزی پاکوخاوێنیی دەم و ددان و کەمکردنەوەی خۆراکی پڕ لە چەوری و ئۆگزالات (وەک سپێناخ و ڕێواس) یارمەتیدەرە.
چارەسەر: بەشێک لە بەردەکانی گورچیلە بە خۆیان یان بە خواردنەوەی ئاو دەکەون، هەندێک لە بەردی لیک بە مژینی لیمۆ (کە دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی لیک) خوار دەبنەوە. بەردی ئاڵووەکانیش دەکرێت بە ئامێری تایبەت لاببرێن. بەڵام لە حاڵەتە سەختەکاندا پێویست بە نەشتەرگەری یان نازوور دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی عێراق لە ئێران: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

یاسین

وەزارەتی ناوخۆ: پێدانی ڤیزای عێراق تەنیا دوای وردبینیی ئەمنی و هەواڵگری دەبێت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

یاسین