zagros news agency

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە دەکات

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٣ ساڵ بەسەر دەستپێکی کارەکانیدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی ڕادیۆی کازیوە کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “لە (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ڕادیۆی کازیوە)دا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین؛ هیوادارین بۆ لەمەودواش هەنگاوی نوێتر بەرەو پێش بنێن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن لەو دەڤەرەدا.”

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ئەم میدیایە کردووە و ڕایگەیاندووە: “ڕادیۆی کازیوە شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی پارتیمان، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی هاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا.”

لە کۆتایی پەیامەکەدا، جارێکی دیکە وێڕای پیرۆزبایی، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستوون لە ئەرکە میدیاییەکەیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش رێکار بۆ پێشگرتن لە تای خوێنبەربوون كاری پێده‌كرێت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بردیەوە

یاسین

هەرێمی کوردستان دەچێتە کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی

یاسین