zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو (د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی) بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو، ئەکادیمیای کوردی و تەواوی نووسەران و ئەکادیمیستانی کوردستان دەربڕی.

نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و پێگەی زانستیی خوالێخۆشبوو و ڕایگەیاند: “د. عەبدولفەتاح بۆتانی تەمەنێک بە دڵسۆزی خزمەتی بە زانست، ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کرد.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نزای خواست کە خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

خوالێخۆشبوو تەمەنێک بە دڵسۆزی خزمەتی بە زانست، ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/9/1

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی (BBC): زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان بەجێ هێشتووە

سەڵاح

د.دانەر عەبدول غفار: دادگای تاوانی رەسافە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ یەکێک لە بەشداربووانی تاوانی جینۆسایدی بارزانییەکان دەرکرد

دڵشاد

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا باس لە ڕەشەکوژیی لەم وڵاتە دەکات

سەڵاح