zagros news agency

نرخی دۆلار لە ٢٢٠ هەزار تمەن تێپەڕی 

 

نرخی دراوە بیانییەکان لە ئێران ڕۆژی چوارشەممە و چەند کاتژمێرێک دوای هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا، ژمارەیەکی پێوانەییی نوێی تۆمار کرد و نرخی یۆرۆ بۆ یەکەم جار لە سنووری ٢٥٥ هەزار تمەن تێپەڕی.

عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی بانکی نێوەندیی ئێران، ئیدیعای کەمبوونی سەرچاوەی دراو و ئەگەری داڕمانی ئابووریی وڵاتەکەی ڕەت کردەوە و گوتی بانکی نێوەندی ئامادەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ تا دوو ملیار دۆلار بخاتە ڕوو.

ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، دوای کۆتاییهاتنی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی سێشەممە بۆ سەر باشووری ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆیدا نووسی بە پێچەوانەی هەندێک ڕاپۆرت بە نیاز نییە ئێران ناچار بکات بێتە سەر مێزی دانوستان. بەرپرسانی باڵای ئێرانیش داوای گەڕانەوەی ئەمریکایان بۆ بەڵێنەکانی کردووە، بەڵام سەرۆککۆماری ئەمریکا گەڕانەوەی بۆ ئەم لێکتێگەیشتنە ڕەت کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی: حه‌لبوسی ده‌یه‌وێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌به‌رانبه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌كاربهێنیت

یاسین

ساسان عەونی: پشتێنەی سەوزایی هه‌ولێر 11 پۆندی ئاو و 21 پاركی جۆراوجۆری تێدا ده‌بێت

یاسین

وەزیری دەرەوەی سووریا: دیمەشق دەست لە کاروباری لوبنان وەرنادات

یاسین