zagros news agency

دەیان هەزار کەس لە یەمەن بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوونە

 

بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٦ هەزار کەس لە یەمەن بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون. ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە تەنها لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە (لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا) ٧٠ هەزار کەس لە یەمەن ئاوارە بوون.
ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە هۆشداریی دا: «قەیرانی ئاوارەیی لە یەمەن بە خێرایی بەرەو خراپتربوون دەچێت و بەردەوام ڕەهەندی فراوانتر بەخۆیەوە دەبینێت».
یەمەن لە هەفتەکانی ڕابردوودا شاهیدی توندبوونەوەی هێرشە بەرانبەرەکانی حووسییەکان، هێزەکانی حکوومەتی یەمەن و هەروەها عەرەبستانی سعوودی بووە.
چەکدارانی حووسی بە پێشڕەوییە نوێکانی خۆیان لە کەناراوەکانی دەریای سوور، هاتووچۆی کەشتیوانییان لە ڕێگەی گەرووی بابولمەندەبەوە زیاتر پەک خستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەر كەسێك لەدوای مانگی چوار لە سعوودییە بمێنێتەوە سزای 100 هەزار ڕیال دەدرێت

سەڵاح

نەینەوا … گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌ ته‌له‌عفه‌ر دۆزرایه‌وه‌

سەڵاح

لە بەغدا هێرش بۆ سەر کۆمپانیا بیانییەکان لە زیادبوون دایە

سەڵاح