zagros news agency

وەزارەتی گواستنەوە بەدواداچوون بۆ کێشەی نێوان کارمەندان و کۆمپانیایەکی دیلیڤەری دەکات

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی وەزارەتەکەیانەوە دەستیان بە بەدواداچوونی ورد کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان چەند کارمەندێک و کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراوی بواری دیلیڤەری.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی ئەیلوولی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی ڕای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوە داوە کە لە نزیکترین کاتدا بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەکاربەرهاتووەکان مامەڵە لەگەڵ کەیسەکاندا دەکەن.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی گواستنەوە جەختی کردۆتەوە کە پاش تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، ئاکامی بەدواداچوونەکان و ئەنجامی یەکلاییکردنەوەی کەیسەکە بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا و سعوودیە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق بەهای فەرمی دۆلاری بەرامبەر بە دینار دیاریکرد

گوران

نرخى نەوت لە بازاڕەکان جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح