بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەری دیار و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری «هەردەم»، خوالێخۆشبوو (تەها ئەحمەد ڕەسووڵ)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە: «بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری دیار و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری هەردەم (تەها ئەحمەد ڕەسووڵ)مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و دۆستان دەکەین و بەشداری خەمتانین».
هەروەها لە کۆتایی پرسەنامەکەدا هاتووە: «لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت».

