ئپاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایدەگەیەنێت، تەرمی ١٢ کۆچبەریان لەنێو بەلەمێکدا لە نزیک دوورگەی کریت دەرهێناوە و هۆکاری مردنیان هێشتا نادیارە.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە تەرمی ١٢ کۆچبەریان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لەنێو بەلەمێکدا لە نزیک دوورگەی کریت دەرهێناوە. هۆکاری مردنی ئەو کۆچبەرانە هێشتا دیار نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ١٨ کەسی دیکە لە هەمان بەلەمدا، لە دووری نزیکەی ١٥ مایلی دەریایی لە بەندەری کالی لیمنس، ڕزگار کراون. بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکان گوتی کە دەیان کەسی دیکەش لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە ئاوەکانی دەوروبەری کریت ڕزگار کراون و هەموو ڕزگاربووەکان دەگوازرێنەوە بۆ کەناراو.
یۆنان یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی هاتنی کۆچبەران و پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئاسیا بۆ ئەورووپا. لە قەیرانی کۆچبەریی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس، بە شێوەیەکی سەرەکی لە تورکیاوە، گەیشتنە دوورگەکانی ئەم وڵاتە. سەرەڕای کەمبوونەوەی کۆی ژمارەی هاتنەکان و بەهێزکردنی گەڕانەکانی سنوور، هاتنی کۆچبەران بە ڕێگەی دەریایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی لیبیاوە بۆ کریت زیادیکردووە.

