zagros news agency

سەرۆکئ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کۆبووەوە 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2026 “فارس عیسا” سەرۆکئ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی بارەگای سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراقی کرد، ولەلایەن فەریق ڕوکن “عەبدولئەمیر یاروڵڵا” سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

 

لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە بارودۆخی ئێستا و کاردانەوەکانی لەسەر کاروباری ناوخۆی عێراق کرد، هەروەها ڕێگاکانی بتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی بۆشاییە ئەمنییەکان، بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی وڵات.

 

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاند، بەتایبەتی لە کاتی شەڕی داعشدا، و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی ئەم هەماهەنگییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان کردەوە.

 

لای خۆیەوە بەڕێز “عیسا” پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە، بە سەرکردایەتی بەڕیز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و جێبەجێکردنی دەستور و دامەزراندنی و پاراستنی سەروەری یاسا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی عێراق هاوردەی ٤٨ ماددەی خۆراکی و کەلوپەل قەدەغە دەکات

سەڵاح

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

سەڵاح

ترەمپ: دەبوو دەست بەسەر نەوتی عێراقدا بگرین

یاسین