لە ئەنقەرە گردبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەریی تایبەت بە خانەنشینان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە مووچەکانیان بەرێوەدەچێت.
دوای بانگەوازی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ئەمڕۆ یەکشەمە٢٦ی ئایار، گردبوونەوەیەکی گەورە لە ناوچەی چانقایای ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ دەستی پیکرد و هەتا کاتژمێر پێنج بەردەوام بوو. بجگە لە سەندیکاکانی تایبەت بە خانەنشینان، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە و کۆمەڵێک سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بەشدار بوون لە گردبوونەوەکەدا داوا کرا کەمترین مووچەی خانەنشینان هاوتای کەمترین مووچەی فەرمانبەران بێت.