ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆزێپ بۆریێل: هەفتەی داهاتوو یەکەم کاروانی پارەی بلۆککراوی ڕووسیا دەگوازرێتەوە ئۆکرانیا

جۆزێپ بۆریێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکەم کاروانی داهاتی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا دەگوازرێتەوە بۆ ئۆکرانیا.

جۆزێپ بۆریێل، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ، بڕیاری بەکارهێنانی داهاتی سەروەت و سامانی ڕووسیا بۆ زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ ڕەنگە بەبێ کۆدەنگی بە دوورکەوتنەوە لە ڤیتۆی هەنگاریا بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای یەکێتی ئەوروپا ڕێگە بەم بڕیارە دەدات تەنانەت ئەگەر هەندێک لە وڵاتانی ئەندام ئەم بڕیارە ڕەت بکەنەوە، دەشڵێ، ئێمە پێمان وایە بەو پێیەی هەنگاریا پشتگیری ئەم بڕیارە ناکات، ڕەنگە بەشداری نەکات لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و داهاتەکەی لە سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا بۆ زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: “ئەمڕۆ ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا پاکێجی چواردەهەمی سزای ئابووری و تاکەکەسی دژی ڕووسیا پەسەندکرد، ئەم ڕێوشوێنانە کەرتی وزە و دارایی و بازرگانی دەکەنە ئامانج“.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریی دایە ڕۆژئاوا لە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا یان قازانجەکانی، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەر هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە ڕووسیا بە دزییەکی ڕوون دادەنرێت و بێ سزا نابێت.

ڕۆژئاوا پارەی ڕووسیای بە بەهای نزیکەی 300 ملیار یۆرۆ بلۆککرد و نزیکەی 200 ملیار لەو پارەیە لە یەکێتی ئەوروپا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی ئەمریکا پاراستنی ئازادییە گشتییەکان و مافی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر په‌ره‌ی پێده‌درێت

سەڵاح

زیاتر لە یەک ملیار و 300 ملیۆن دینار پێشکەش بە زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک کرا

یاسین