ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هۆکارێکی شێرپەنجەی دۆزیه‌وه‌

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند مادەەی تالک (Talc) ” ڕەنگە شێرپەنجەیی بێت ” بۆ مرۆڤ، بەڵام شارەزایەکی دەرەوەی ڕێکخراوەکە هۆشداریدا دژی بە هەڵە لێکدانەوەی ڕاگەیاندنەکە.

تالك ئه‌و كانزایه‌ هێمای كیمیاییه‌كه‌ی H2Mg3(SiO3)4 أو Mg3Si4O10(OH)2 له‌ سلیكۆنی مه‌گنیسیۆم پێك دێت.

دەزگای نێودەوڵەتی تەندروستی جیهان بۆ توێژینەوە لە شێرپەنجە دەڵێت بڕیارەکەی ڕێکخراوەکە ” لە چەند بەڵگەیەکی کەمەوە ” سەرچاوەی گرتووە لەسەر ئەوەی کە تالک ڕەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجەی هێلکەدان لە مرۆڤەکاندا، بەپێی ” بەڵگەی تەواو ” پەیوەست کراوە بە شێرپەنجەوە لە مشکەکاندا و ” بەڵگەی بەهێزیش ” نیشانەی شێرپەنجەیی لە خانەی مرۆڤەکاندا پیشان دەدات.

پۆدرە ماددەیەکی سروشتییە و لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان دەردەهێندرێت و زۆرجار بۆ دروستکردنی پۆدرەی منداڵ بەکاردەهێنرێت.

بەپێی دەزگاکە، زۆر کەس تالکی بەرکەوتووە، لە ڕێی پۆدرەی منداڵەوە بووبێت یاخود دەرمانە جوانکارییەکان.

وتیشی بەڵام گەورەترین بەرکەوتن ئەو کاتەیە کە تالکەکە دەردەهێندرێت و پڕۆسە دەکرێت یاخود بەکاردەهێندرێت بۆ دروستکردنی بەرهەمەکانی وەکو پۆدرە.

دەزگاکە وتی ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوەکان بەردەوام دەریانخستووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان لە نێو ئەو ژنانەدا کە تالک وەکو پۆدرە بەکاردەهێنن زیاتر بووە.

بەڵام نەیتوانیوە ئەوە ڕەت بکاتەوە کە تالک لە هەندێک لە توێژینەوەکاندا بە ئاسبێستۆسی هۆکاری شێرپەنجە پیس بووە.

بەپێی دۆزینەوەکانی دەزگاکە کە لە لانسێت ئۆکنۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە ” ڕۆڵی ئاسایی تالک ڕەنگە نەتوانرێت بە تەواوەتی بزاندرێت.”

کێڤن مککۆنوەی لە زانکۆی ئۆپنی بەڕیتانیا کە بەشدار نەبووە لە توێژینەوەکەدا هۆشداریدا لەسەر هەڵسەنگاندنەکەی دەزگاکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان و وتی ” دیارترین لێکدانەوە لە ڕاستیدا چەواشەت دەکات.”

وتی دەزگاکە تەنها ئامانجی ئەوەیە ” وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا ماددەکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆکارێک بۆ شێرپەنجە، لە ژێر هەندێک مەرجدا کە دەزگاکە ئاماژەیان پێنادات.”

وتیشی لەبەرئەوەی توێژینەوەکان تەنها چاودێریی بوون و نەتوانراوە ئەوە بسەلمێندرێت کە تالک هۆکارێکە بۆ شێرپەنجە، ” هیچ شتێکی یەکلاکەرەوە نیە لەسەر ئەوەی کە بەکارهێنانی تالک دەبێتە هۆکاری زیادبوونی مەترسییەکانی شێرپەنجە.”

ڕاگەیاندنەکە چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کۆمپانیای دەرمان و جوانکاری زەبەلاحی ئەمەریکایی جۆنسن ئاند جۆنسن ڕازیبوو بڕی 700 ملیۆن دۆلار بدات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کرابوون، لەسەر ئەوەی کە کڕیارەکانی چەواشەکردووە لەسەر پارێزراویی بەکارهێنانی پۆدرە تالکومەکانی.

کورتەی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2020 دا بڵاوکرایەوە و لەسەر 250,000 ژن لە ئەمەریکا ئەنجام درابوو، هیچ پەیوەندییەکی ئاماریی نەدۆزیوەتەوە لە نێوان بەکارهێنانی تالک و مەترسی شێرپەنجەی هێلکەداندا.

هەر لە ڕۆژی هەینیدا، دەزگاکە ئەکریلۆنیتریلی وەکو هۆکارێک بۆ شێرپەنجە ناوبرد، ئەکریلۆنیتریل ماددەیەکی کیمیاییە و لە دروستکردنی پۆلیمەرەکاندا بەکاردەهێندرێت. وتی بەپێی بەڵگەی تەواو ئەو ماددەیە پەیوەستە بە شێرپەنجەی سییەکانەوە. ئەو پۆلیمەرانەی کە لە ئەکریلۆنیتریل دروست دەکرێت لە هەموو شتێکدا بەکاردێن، لە ڕیشاڵەکانی جلوبەرگەوە بۆ کومبارەکان و پلاستیکەکان و بەرهەمەکانی دیکەش.

Talc: Mineral information, data and localities.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگای هەولێر: سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە

سەڵاح

هۆڵەندا: پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتییانە

سەڵاح

هێزێكی سەر بە سوپای پاسداران دەست بەسەر كەشتییەكدا دەگرێت

یاسین