ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ بڕی زیاتر له‌ دوو ملیار دینار پرۆژەی شەقامێكی 30 مەتری و ئاوەڕۆیەك لە دارەتوو دەست پێدەكات

 

ڕۆژى دووشەممە 8ى ته‌ممووزى 2024، لەژێر چاودێریی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و ژمارەیەکی ديكه‌ لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی، بە گوژمەی 2 ملیار و 422 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری و ئاوەڕۆیەكی لوولەیی لە گەڕەکی ژینی دارەتووی پارێزگای هەولێر دەستی پێ کرد.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە ناوەرۆكی پرۆژەكە و گرنگییەكەی لە سنوورەكە، بۆ میدیاكان قسەی كرد و ڕایگەیاند: خۆشحاڵین ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری هەولێر لە (دارەتوو)ین بۆ دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری و ئاوەڕۆیەكی لوولەیی كە گەڕەكی ژین بە گوندی باغەمرە ئەفەندی بە درێژایيی سێ كیلۆمەتر دەبەستێتەوە.

ساسان عه‌ونى سەبارەت بە گوژمەی پرۆژەكە، گوتی: گوژمەی ئەو پرۆژانە ٢ ملیار و 422 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.

گوتیشی: ئەوه‌ پرۆژەیەكی گرنگە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی دارەتوو و گەڕەكی ژین و گوندی باغەمرە ئەفەندی. دەشڵێت: ئەو پرۆژەیە گرفتی كۆبوونەوەی ئاو لە سنوورەكە چارەسەر دەكات و هاتوچۆی هاووڵاتییانیش زیاتر و باشتر دەكات.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەشڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕێنوێنییە بەردەوامەكانی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی، بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە هەر شار و شارۆچكەیەكی كوردستان كە پێویستیان بە خزمەتگوزاری دەبێت.

پاشان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر باسی لە گرنگيی پرۆژەكە بۆ سنوورەكە كرد و هەروەها سوپاسی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشی كرد كە هاوكاریانن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی پارێزگای هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ژمارەی دانیشتووانی جیهان گەیشتە هه‌شت ملیار و١٥٦ملیۆن کەس

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

یاسین