zagros news agency

زێڕ و زیو دووبارە ڕوویان لە دابەزین کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ کردنەوەی یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاریی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا دووبارە ڕوویان لە دابەزین کردەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,049.29 دۆلار، یەک کیلۆگرام هاتە خوارەوە بۆ 130,187.7 دۆلار و یەک گرامیش بە 130.19 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان پاشەکشەیان کردووە و زێڕی عەیارەی 21 هاتەوە ژێر 900 هەزار دینار؛

عەیارەی 22 دابەزی بۆ 935,502 دینار، عەیارەی 21 بە 892,979 دینار و عەیارەی 18ـیش بە 765,411 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە نزمبوونەوە کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 58.17 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,870.18 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.87 دۆلار جێگیر بووە.

​شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، دابەزینی نرخی زێڕ و کانزا گرانبەهاکان بەهۆی سەرهەڵدانەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڵاوسان و ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە فیدراڵ ڕیزێرف دەگەڕێتەوە، کە وایکردووە وەبەرهێنەران بە حەزەرەوە مامەڵە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

سیپان حەمۆ: هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

یاسین

ئەنجومەنی باڵای سەربازیی تورکیا کۆدەبێتە

سەڵاح