zagros news agency

بۆری ئاوی ئیفرازی هەولێر چاککرایەوە

 

دوایی شکانی لوولەی ئاوی ئیفراز سێ، تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، توانیان لوولەکە چاك بکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی تەمموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوایی وەستانی وێستگەی پاڵاوتنیی ئاوی ئیفراز سێ بەهۆی شکانی لوولەی گوێزەرەوەی ئاوی تیرە هەزار و500 ملم جۆری GRP بەهۆیەکی تەکنیکی لەماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێر تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر توانیان لوولەکە چاك بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند، ووێستگەکە کەوتەوە کار و هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکەمان داوا لە هاووڵاتییانی دەکات هاوکار بن تاکو ئاو دەگاتەوە هەموو شوێنەکان .

هەواڵی پەیوەندیدار

لوبنان و ئیسرائیل له‌ واشنتۆن دەست بە گەڕێکی نوێی دانوستان دەکەن؛ سێبەری ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بەسەر گفتوگۆکاندا زاڵە

سەڵاح

نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین