ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەوەی تەقەی لە ترەمپ کرد گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانە

سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەی ‘واشنتۆن پۆست’یان ڕاگەیاند، ئەو چەکدارەی هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای داوە، ناوی تۆماس ماتیۆ کرۆکسە و تەمەنی 20 ساڵ بووە.

کروکس، خەڵکی شاری بێتڵ پارکە لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری بەتلەر، لەدووری 130 مەتر تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ کرد، لەوکاتەی ترەمپ وتاری بۆ جەماوەرەکەی دەدا، کە فیشەکەکە بەرگوێی کەوت و بریندار بوو.

تا ئێستا ڕوون نییە کە بۆچی کرۆکس تەقەی لە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کردووە.

ئێف بی ئای، هەوڵدەدات ناسنامەی تۆمەتبارەکە لە ڕێگەی بایۆمەتری و DNA پشتڕاست بکاتەوە، وەک کیڤن ڕۆجیک، بریکاری تایبەت و بەرپرسی  ئێف بی ئای لە پیتسبورگ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەزگاکە کاردەکات بۆ دیاریکردنی ناسنامەی چەکدارەکە لە ڕێگەی ئەنجامدانی بایۆمەتری چونکە تۆمەتبارەکە ناسنامەی پێنەبووە.

گوتیشی: ئێستا سەیری وێنەکان دەکەین، هەوڵدەدەین دی ئێن ئەی بپشکنین و پشتڕاستکردنەوەی بایۆمەتری وەربگرین.

هەروەها دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی تەقەکردنەکە دەکەن، لەنێویاندا ڕاپۆرتی شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە چەکدارەکەیان بینیوە کە سەرکەوتووەتە سەر سەربانی کارگەیەک لەو شوێنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەرمیان.. لە بوونی كێڵگەیەكی مین ئاگاداری دانیشتوانی گوندی پاروێڵە و دەورووبەریشی دەكرێتەوە

سەڵاح

عێراق دەیەوێت پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان دوور بخاتەوە

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووە

یاسین